هێمن مجید حسن؛ لهۆن فرج محمد بابا
پوخته
پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەر و مامۆستایانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان یەکێک بوو لە قەیرانە سەختەکان کە ...
زیاتر بخوێنەوە
پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەر و مامۆستایانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان یەکێک بوو لە قەیرانە سەختەکان کە بەسەر خەڵکی کوردستاندا سەپێنرا، وە کاریگەری زۆری کردە سەر کۆی چین و توێژ و بوارەکانی کۆمەڵ، بەهۆی ئەو کاردانەوە و مشتومڕانەی لەمەڕ بابەتی پاشەکەوتی موچە هاتە ئاراوە، ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی ووردی زانستی لەسەر بابەتەکە بووە پێویستیەک بۆ ڕوونکردنەوەی کۆی ڕەهەندەکانی، ئەم توێژینەوەیە توێژینەوەیەكی (وەصفی)یە و بۆ جێبەجێكردنی لایەنە (كردەنی/مەیدانی)یەكەشی، پشت بە ڕێكاری (ڕوماڵ) و ئامرازی (ڕاپێوی) بەستراوە، کێشەی سەرەکی توێژینەوەکەش دەرخستنی ڕۆڵی فەیسبوکی کەناڵی (NRT)یە لە ناساندنی پاشەکەوتی موچەدا، ئامانجەکەشی ئاشكراكردنی ئەو ڕۆڵەیە كە فەیسبوکی کەناڵی NRT دەیبینێت لە ناساندنی پاشەكەوتی مووچە و ڕوونكردنەوەی ڕەهەندەكانییەتی لە پانتایی كۆمەڵی هەرێمی كوردستاندا، لە گرنگترین دەرئەنجامەکانیشی، پێگەی (NRT) لە فەیسبوك، تاڕادەیەك چالاكییەكانی خۆی تەرخانكردووە بۆ دۆزی پاشەكەوتی موچە، وە هەروەها فەیسبوکی (NRT) تاڕادەیەک زانیاری ووردی بڵاو كردۆتەوە سەبارەت بە چەمكی پاشەكەوت موچە.بەشێوەیەکی گشتی ئەم توێژینەوەیە، لە سێ بەش پێکهاتووە، بەشی یەکەم: دەروازەیەکی گشتییە بۆ باسکردنی گەشەی مێژوویی فەیسبوک قۆناغ بە قۆناغ و تایبەتمەندی و جۆرەکانی، وە هەروەها ئەرکەکانی و لایەنە ئەرێنی و نەرێنییەکانی فەیسبوک وەک تۆڕێکی کۆمەڵایەتی گرنگ و بەربڵاو باسی لێوە کراوە. بەشی دووەمیش: تایبەتکراوە بە بابەتی پاشەکەوتی موچە و وردەکارییەکانی خراوەتەڕوو. بەشی کۆتایی و سێیەمی توێژینەوەکە تایبەتە بە لایەنی مەیدانی و تێیدا داتا و ئەنجامەکان کە لەڕێگەی ڕاپرسیەوە دەستکەوتون ئاماژەیان پێدراوە، لە کۆتایی توێژینەوەکەشدا لێکەوتە و ڕاسپاردەکان ئاماژەیان پێدراوە.